Erbil 19°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 11:15

تاریق نوری: ئاسایشی هه‌ولێر له‌ هیچ که‌سێکی نه‌داوه‌ و له‌ چوار ده‌وری خۆپیشاندانه‌کان بوون

سه‌لیم شوشكه‌یی مامۆستا نییه‌ تا خۆپیشاندان بكات ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی نه‌بێت
کوردستان TV
#7
100%

كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ئاسایشی هه‌ولێر هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر سه‌لیم شوشكه‌یی و برینداریان كردووه‌، به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێریش ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان هێرشیان كرده‌بێته‌ سه‌ر ناوبراو.

له‌و باره‌یه‌وه‌ تاریق نوری ،به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئاسایشی هه‌ولێر له‌ هیچ كه‌سێكی نه‌داوه‌ و ئه‌وان له‌ چوار ده‌وری خۆپیشاندانه‌كان بوون بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆپیشانده‌ران.

هه‌روه‌ها: سه‌لیم شوشكه‌یی مامۆستا نییه‌ تا خۆپیشاندان بكات، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی نه‌بێت.

گوتیشی: دیاره‌ ناوبراو له‌ شوێنێكی تر سه‌ری به‌خوێن هاتووه‌و بریندار كراوه‌ با نه‌یخاته‌ ئه‌ستۆی ئاسایش، ئه‌گه‌ریش شتێكی وه‌ها روویداوه‌ كه‌وایه‌ بۆ سكاڵای یاسایی له‌ هیچ بنكه‌یه‌ك تۆمار نه‌كردووه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ خۆی.

تاریق نوری ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ به‌ ته‌نها ئاسایش له‌و شوێنه‌ نه‌بووه‌ ، هێزه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك پۆلیس و پۆلیسی چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كانیش له‌ شوێنی خۆپیشاندانه‌كه‌ بوون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.