Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 04:00

باندێکی ساخته‌کاری له‌ سلێمانی ده‌ستگیر کران

له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك هاوڵاتیانیان فریو داوه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ راگه‌یاندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیر كردنی 2 تۆمه‌تباری به‌ تۆمه‌تی ساخته‌كاری و فریودانی خه‌ڵكی له‌ رێگه‌ی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه‌ راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: دوای ئه‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا زانیارییان ده‌ستكه‌وت كه‌ 2 كه‌س به‌ناوی خوازراوه‌وه‌ له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك هاوڵاتیانیان فریو داوه‌ كه‌ گوایه‌ ڤیزای گه‌شتیارییان بۆ وه‌رده‌گرن، ده‌ستبه‌جێ‌ پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی ورد، هێزه‌كانی پۆلیس توانییان تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن.

راشیگه‌یاندووه‌: تۆمه‌تباره‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان ناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌یاندا كه‌ له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕێك پاره‌ چه‌ند كه‌سێكیان فریوداوه‌ ، گوایه‌ ڤیزای گه‌شتیاریان بۆ وه‌رده‌گرێت.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌:لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌تۆمه‌تباران به‌رده‌وامه‌و په‌راوی لێكۆلینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.