تیرۆریستانی داعش مه‌زارگه‌ی سۆفی ئیسلامیان له گوندی حه‌فته غار ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی داقوق له باشووری كه‌ركوك كه مه‌زارگه‌ی كاكه‌ییه‌كانه ته‌قانده‌وه و خاپووریان كرد.
شایه‌نی باسه پێشتر ئه‌و گونده له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ده‌پارێزرا، به ڵام له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه هیچ هێزێكی ئه‌منی له ناوچه‌كه نییه تا پارێزگاری له ناوچه‌كه بكات، هاوكات زۆربه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه كاكه‌یین و ئه‌وه بۆ چه‌نده‌مین جاره له لایه‌ن داعشه‌وه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و مه‌زارگه‌ی یارسانه‌كان ده‌كرێنه ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.