Erbil 5°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 23:26

زیاتر لە 100 هاووڵاتی کورد دەستگیرکران

ئەو دەستگیركراوانە تۆمەتی ئەندامەتییان لە ریزەكانی پەكەكە خراوەتە‌ پاڵ
زیاتر لە 100 هاووڵاتی كورد دەستگیركران
کوردستان TV
100%

بە تۆمەتی ئەندامێتیان لە پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، پۆلیسی ئیستەنبوڵ دەستگیركردنی 16 گەنجی كوردیان لەو شارە راگەیاند ، وەك پۆلیسی ئەو شارە ئاماژەی پێكرد، ئەو گەنجانە بەنیازی رێكخستنی خۆپیشاندان و چالاكی جیاواز بوون.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز ، دەسەڵاتدارانی توركیا ژمارەیەك هاووڵاتی كوردیان دەستگیركردووە، كە بە نیاز بوون چالاكی جیاواز لە رۆژانی جەژنی نەورۆز ئەنجام بدەن.

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی سەر بە حكوومەتی ئەو وڵاتە بڵاویكردەوە، دەسەڵاتداران 11 كەسی دیكەیان لە ئەنقەرەی پایتەخت بە هەمان پاساو دەستگیركردووە و، 76 هاووڵاتی كوردی دیكەش لە شارە جیاوازەكانی باكووری كوردستان دەستگیركردووە.

بەپێی سەرچاوەكان ئەو دەستگیركراوانە تۆمەتی ئەندامەتییان لە ریزەكانی پەكەكە خراوەتە‌ پاڵ.

ئەمەش لەكاتێكدایە، رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتێكیدا دوێنێ جەختی كردەوە، كە بەردەوامی و درێژكردنەوەی باری لەناكاو لە توركیا، بووەتە هۆی زیادبوونی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە و، داوای هەڵگرتنی ئەو دۆخەی لە دەسەڵاتدارانی توركیا كرد.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.