Erbil 13°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 17:02

داعش گه‌ڕه‌کێکی دیمه‌شقی کۆنترۆڵ کرد

36 ئه‌ندامی ھێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا كوژراوون
کوردستان TV
#12
100%


ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، توانیویانه‌ ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئه‌سه‌د له‌ گه‌ڕه‌كێكی شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا دووربخه‌نه‌وه‌ و ده‌ست به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كه‌ بگرن.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، چه‌كدارانی داعش له‌ دیمه‌شق هه‌موو هێزی خۆیان به‌كارهێناوه‌ و دووباره‌ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ و چوونه‌ته‌ ناو دڵی ڕژێمی ئه‌سه‌ده‌وه‌ و گه‌ڕه‌كی "قه‌ده‌م"ی دیمه‌شقیان به‌ ته‌واوی سه‌ربازی ڕژێمی ئه‌سه‌د پاك كردووه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه‌ باره‌گاكه‌یان له‌ له‌نده‌نه‌، له‌و ھێرشه‌ی چه‌كدارانی داعشدا 36 ئه‌ندامی ھێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا كوژراوون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.

له‌ ماوه‌ی رابردوودا چه‌كدارانی داعش كۆنترۆڵكردنی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان راگه‌یاندبوو، به‌ڵام حكومه‌تی سووریا هیچ لێدوانێكی له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌دا.

هێرشی داعش بۆ سه‌ر ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی پایته‌ختی سووریا له‌ كاتێكدایه‌، هێزه‌كانی سه‌ر به‌ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ده‌روروبه‌ری پایته‌ختن كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆندایه‌.


گه‌ڕه‌كی قه‌ده‌م ده‌كه‌وێته‌ باشووری شاری دیمه‌شق و پێشتر له‌ ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و سوپای ئازاد بوو، كه‌ له‌ 2011ه‌وه‌ بۆ ڕووخانی ڕژیمی ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن، به‌ڵام هه‌فته‌ی ڕابردوو هێزه‌كانی ئه‌سه‌د توانیان چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له‌و گه‌ڕه‌كه‌ بكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ و ته‌واوی دیمه‌شق بخه‌نه‌وه‌ ژێر ده‌ستی خۆیان.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.