Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 14:58

یه‌که‌م کچە شه‌ڕڤانی به‌ریتانی له‌ عه‌فرین کوژرا

ناوی ئانا كامبل كه‌ نازناوى هێلین قه‌ره‌چوخه‌
کوردستان TV
#12
100%


یه‌كینه‌كانى پاراستنى ژنان (یه‌په‌ژه‌)، هه‌واڵى كوژرانى ژنه‌ شه‌ڕڤانى بیانى ریزه‌كانى، هێلین قه‌ره‌چوغى له‌ به‌ره‌نگارییه‌كانى عه‌فرین راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، یه‌په‌ژه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ (ئانا كامبل) كه‌ نازناوى (هێلین قه‌ره‌چوخ)ه‌و ژنه‌ شه‌ڕڤانی یه‌په‌ژه‌ بووه‌، له‌ عه‌فرین كوژرا.  

فه‌رمانده‌یى گشتیى یه‌كینه‌كانى پاراستنى ژنان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، "شۆڕشى رۆژئاڤا، ژنى هێنایه‌ ریزى پێشه‌وه‌ى شۆڕشى گه‌لان، سه‌رنجى جیهانى به‌لاى خۆیدا راكێشا و ده‌یان ژن له‌ نه‌ته‌وه‌ و ره‌چه‌ڵه‌كى جیاجیا له‌ سۆنگه‌ى بڕوابوونیان به‌ شۆڕشى ئازادى ژنانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ریزه‌كانى یه‌په‌ژه‌ كرد و بوونه‌ شه‌ڕڤانى به‌شدار له‌ شۆڕشى رۆژئاڤا.

كامبل، به‌ ره‌گه‌ز به‌ریتانییه‌و ته‌مه‌نى 26 ساڵه‌ له‌ شه‌ڕ و پێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ عه‌فرین له‌ 16ى ئادار له‌گه‌ڵ سێ شه‌ڕڤانی دیكه‌ كوژران.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.