Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:18

محه‌مه‌د سه‌لاح نزیک ده‌بێته‌وه‌ له‌به‌ده‌ست هێنانى پێڵاوى ئاڵتونى

تۆمارى ئه‌و ڕێژه‌ زۆره‌ى له‌گۆل تۆمار كردن له‌گه‌ل یانه‌كه‌ى محه‌مه‌د سه‌لاح نزیك ده‌كاته‌وه‌ له‌به‌ده‌ست هێنانى خه‌ڵاتى پێڵاوى ئاڵتونى
کوردستان TV
100%

له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 31 خولى نایابى ئینگلیزى دواى ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌ردوو یانه‌ى لێڤه‌رپول و واتفۆرد ، كه‌ لێڤه‌رپول توانى به‌ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ به‌پێنج گۆلى بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو  
له‌و یاریه‌دا محه‌مه‌د سه‌لاحى هێرشبه‌رى لێڤه‌رپول توانى سوپه‌ر هاتریك بۆ یانه‌كه‌ى تۆكار بكات ، به‌تۆمارى ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش كۆى گۆله‌كانى ناوبراو بوو به‌ 28 گۆل له‌پله‌ى پێشه‌وه‌ى گۆلكارانى خوله‌كه‌ دێت ،  به‌جیاوازى چوار گۆل له‌پێش هارى كینى هێرشبه‌رى یانه‌ى تۆتنهامه‌ 
تۆمارى ئه‌و ڕێژه‌ زۆره‌ى له‌گۆل تۆمار كردن له‌گه‌ل یانه‌كه‌ى محه‌مه‌د سه‌لاح نزیك ده‌كاته‌وه‌ له‌به‌ده‌ست هێنانى خه‌ڵاتى پێڵاوى ئاڵتونى  ، كه‌له‌ئێستادا به‌ 56خاڵ له‌پله‌ى یه‌كه‌مى ڕیزبه‌ندى گۆلكارانى خوله‌گه‌وره‌كانى ئه‌وروپایه‌  به‌جیاوازى هه‌شت خاڵ له‌پێش میسى ، ئیمۆبێلى ، هاری كین و كاڤانیه‌ كه‌ئه‌مانه‌ 24 گۆلیان هه‌یه‌

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.