Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:25

نێیمار به‌و مه‌رجه‌ له‌پاریس سانجێرمان ده‌مێنمه‌وه‌

ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ڕیزه‌كانى یانه‌دا به‌مه‌رجێك داواكارییه‌كانى بۆ جێ به‌جێ بكرێت
کوردستان TV
100%


نێیمار ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلى و یاریزانى یانه‌ى پاریس سانجێرمان له‌نوێترین په‌یامى بۆ یانه‌كه‌ى ڕایگه‌یاندووه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ڕیزه‌كانى یانه‌دا به‌مه‌رجێك داواكارییه‌كانى بۆ جێ به‌جێ بكرێت
ڕۆژنامه‌ى تایمزى به‌ریتانى كه‌سه‌رچاوه‌ى بڵاوكراوه‌ى هه‌واڵه‌كه‌یه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ ، نێیمارمه‌رجى سه‌ره‌كى مانه‌وه‌ى له‌یانه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌مووچه‌كه‌ى زیاد بكرێت ، ئه‌و داوایه‌شى ئاراسته‌ى به‌رپرسانى یانه‌كه‌ى كردووه‌ له‌جێ به‌جێ كردنى.
نێیمار 750 هه‌زار یۆرۆ هه‌فتانه‌ موچه‌كه‌یه‌تى ، ناوبراو داواى كردووه‌ بۆى زیاد بكرێت به‌ 1.3 ملیۆن یۆرۆ له‌هه‌فته‌یه‌كدا

به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى ڕۆژنامه‌كانى ئیسپانیاش بێت له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوو بڵاویان كردوه‌ته‌وه‌ له‌نزیكى په‌یوه‌ندى نێوان نێیمار و ریال مه‌درید كه‌له‌هاوینه‌ به‌گرێبه‌ستێكى خه‌یاڵی ڕووده‌كاته‌ یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.