Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:32

له‌ شه‌رى عه‌فریندا 1500 شەڕڤانی کورد بوونەتە قوربانی

چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە سووریا ئامارى قوربانیانى بڵاو کردەوە
کوردستان TV
100%

ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە سووریا بڵاوی کردەوە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لانیکەم 1500 شەڕڤانی کورد لە هێرشى توركیا بۆ سەر عەفرین بوونەتە قوربانی.

ئەم ئامارە لە کاتێک دایە کە هەتا ئێستا سەرچاوەکانی یەپەگە و حەسەدە مارێکی فەرمی و ڕوونیان لە ڕێژەی شەهیدانی سڤیل و شەڕڤانان بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام ئامارە نافەرمییەکان باس لە شەهیدبوونی زیاتر لە 300 کەس دەکەن.

بەپێی هەمان سەرچاوە لە ماوەی دوو مانگى شەڕدا نزیکەی 400 چەکداری هێز و میلیشیاکانی نزیک لە تورکیا و 44 سەربازی سوپای ئەو وڵاتە کوژراون.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.