ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند سوپای تورکیا و هێزە هاوپەیمانەکانی چونەتە ناو عەفرین و ئێستا شەڕو پێکدادان بەردەوامە.
ڕوانگەی سوری ڕایشیگەیاند هێزەکانی سوریای دیموکرات لەناو عەفریندا ماون و ڕوبەڕووبونەوە بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد لەئێستادا لەناو سەنتەری عەفریندا شەڕێکی قورس هەیە .
ئەمە لەکاتێکدایە پیشتر سوپای تورکیا رایگهیاند عەفرینیان کۆنترۆڵ کردووە، و ئاڵای تورکیا لەناو عەفریندا هەڵکراوە.
هەروەها سوپای سوریای ئازاد ڕایگەیاند کە لە بەری ڕۆژهەڵاتەوە چونەتە ناو عەفرین.
شایەنی باسە تائێستا زیاتر لە 230 هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و زیاتر لە 600 هاوڵاتیش برینداربوون، هەروەها ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند تا ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو زیاتر لە 150 هەزار کەس لە عەفرین ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.