Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 17:01

 سووده‌کانی خواردنه‌وه‌ی ئاوی ناو کوپه‌

كه‌ ئاوی ناو بوتڵه‌ پلاستیكییه‌كان،هه‌موو وزه‌ خۆی له‌ ده‌ست ده‌دا
کوردستان TV
100%

ئاو واته‌ ژیان ، ئه‌گه‌ر ئاو نه‌بێت ژیانیش نابێت ، ئێمه‌ ئاوێكی مردو ده‌خۆینه‌وه‌ ئه‌زموونه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین كارگه‌ی به‌رهه‌مێنانی ئاو له‌ ئه‌مریكاو ئه‌و روپا ، كه‌ ئاوی ناو بوتڵه‌ پلاستیكییه‌كان،هه‌موو وزه‌ خۆی له‌ ده‌ست ده‌دا.

جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌%70 له‌ ئاو پێكدێت به‌ پێی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ ئاوی ناو كوپه‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ مرۆڤ چونكه‌ نزیكترین ماده‌ی سروشتییه‌ بۆ مرۆڤ .

به‌ پێی ئه‌و لێكۆڵنه‌وه‌و شیكردنه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاوی ناو پلاستیك كراوه‌ ، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌ %80ی ماده‌ به‌سووده‌كان و ڤیتامینییه‌ زیان به‌خشه‌كان  ئاو ده‌كوژرێت.

ئاو له‌ ناو هه‌ریه‌ك له‌( شوشه‌ ، ئه‌له‌منیۆم ، برۆنز ، كوپه‌ ،گۆزه‌) تاقیكراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئاوی ناو كۆپه‌ تاكه‌ ماده‌یه‌ كه‌ وزه‌ی زیندووی خۆی ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ چونكه‌ كوپه‌ به‌رگرییه‌كی به‌هێزه‌ دژی به‌كتریا زیان به‌خشه‌كانی ناو ئاو، به‌جۆرێك له‌ %100 ئاوێكی ته‌ندورسته‌ بۆ خواردنه‌وه‌.

زۆرگرنگه‌ بزانین به‌چ جۆره‌ ئاوێك خواردن و چێشت ئاماده‌كه‌ین ، ئاوی ناو كوپه‌ نه‌ك ته‌نیا بۆ خواردنه‌وه‌ گرنگه‌ به‌ڵكو بۆ چێشت لێنانیش گرنگه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌ سه‌وزه‌واتیش گرنگه‌.

سه‌رچاوه‌ / المصطبة

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.