Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 17:01

دوایین زانیاری له‌ باره‌ی شه‌ڕه‌که‌ی کڵاوسوران له‌ رانیه‌

ژماره‌یه‌ك له‌ شه‌ركه‌ران ده‌ستگیر كراون
کوردستان TV
#7
100%

شۆرش ئیسماعیل گوته‌بێژی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌رین به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به‌ داخه‌وه‌ شه‌ره‌كه‌ی كڵاو سوران كه‌ له‌ پاشنیوه‌رۆی رۆژی دوێنێوه‌ تا دره‌نگانی ئه‌مشه‌و به‌رده‌وامی هه‌بووه‌، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ 8 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا كه‌ له‌ ناویانیدا كارمه‌ندێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی راپه‌رین و منداڵێكس 3 ساڵان و ژنێك هه‌بوون ، هه‌روه‌ها 9 بریندار كه‌ شه‌شیان به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كران و باری ته‌ندروستیان ناجێگیره‌ كه‌ له‌ ناویاندا 3 كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی راپه‌رین سه‌ر به‌ پۆلیسی فریاكه‌وتنن كه‌ دوانیان به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراون و ئه‌و بریندارانه‌ش كه‌ برینه‌كانیان سووكه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه‌ چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه‌و له‌ ژێر چاودێری پزیشكدان.

گوتیشی : به‌ هۆی شه‌ره‌كه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ شه‌ركه‌ران ده‌ستگیر كراون و لێكۆلینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

راشیگه‌یاند: شه‌ره‌كه‌ به‌ هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بووه‌و له‌ ئێستاشدا هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی تری ئیداره‌ی راپه‌رین گونده‌كه‌یان ته‌نیوه‌و ماڵ به‌ ماڵ و شوێن به‌ شوێن وه‌ستاون تا گرژی و ئاڵۆزی زیاتر دروست نه‌بێت و شه‌ره‌كه‌ زیاتر په‌ره‌ نه‌ستێنێت و ته‌شه‌نه‌ نه‌كات و خوێنی زیاتر نه‌رژێت.

سه‌باره‌ت به‌ هاتنی هێزی دژه‌تیرۆری سلێمانی و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی شۆرش ئیسماعیل بێ ئاگایی خۆی ده‌ربری و رایگه‌یاند: ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ ئاگادارین ته‌نیا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئیداره‌ی راپه‌رین سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ن و له‌و پێناوه‌شدا قوربانیمان به‌ خوێنی كارمه‌نده‌كانمان داوه‌.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.