Erbil 10°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 14:23

فرۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا برادۆست بۆردومان ده‌کات

به‌هۆی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ له‌م سنووره‌
کوردستان TV
#7
100%

شه‌ڕ و پێكدادان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی برادۆست له‌ نێوان هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا روویداوه‌ و به‌ پێی زانیارییه‌كان كوژرا و بریندار له‌ هه‌ر دوولا هه‌ن.

فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌ ئاسمانی ناوچه‌ی برادۆستدا ده‌سوڕێنه‌وه‌ و ناوه‌ به‌ ناوه‌ ئه‌و ناوچانه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن، په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ شه‌ڕ و پێكدادان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی برادۆست له‌ نێوان هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا روویداوه‌ و به‌ پێی زانیارییه‌كان كوژرا و بریندار له‌ هه‌ر دوولا هه‌ن.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ بۆردومان و شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان و ناوچه‌ی برادۆست له‌ نێوان هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا به‌رده‌وامه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیش به‌ چڕی چه‌ند جارێك ناوچه‌كه‌یان بۆردومان كردووه‌.

پێشووتریش ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند، به‌ هۆی بۆردومان و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان ره‌وشی ناوچه‌كه‌ گۆڕاوه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ماوه‌یه‌كه‌ حكومه‌تی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سپێكردنی هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئه‌مرۆش سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ توركیا مافی خۆیه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كان له‌ خۆی دوور بكاته‌وه‌ و ئێمه‌ش له‌و بواره‌وه‌ هاوكاری توركیا ده‌بین.

به‌ پێی به‌یاننامه‌یه‌كی پارتی كرێكارانی كوردستانیش له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌مرۆی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا هه‌ژده‌ سه‌ربازی توركیا و دوو په‌كه‌كه‌ش كوژراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.