رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ئهمرۆ شەممە 17-3-2018 بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی پارتەکەی (پارتی داد و گەشەپێدان- ئاکپارتی) سەردانی شاری ئامەدی باکووری کوردستانی کرد.
ئەردۆغان لە کۆنگرەکەدا گوتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا باسی چەند بابەتێکی کرد، یەکێک لەوان راپرسیهكهى 16ی نیسانی 2017 بوو بۆ هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا و رایگەیاند" بەداخەوە 32%ی خەڵکی دیاربەکر دەنگیان بە بەڵێ دا، ئەمە لە چاوەڕوانیی ئێمەدا نەبوو''.
ئەردۆغان لهبارهى عهفرینیش رایگهیاند" ئۆپەراسیۆنی عەفرین لە سەرکەوتن و کۆتاییهاتن نزیکە .
سەرۆک ۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، کە تاوەکو ئێستا 3 هەزار و 569 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوەزو ئۆپەراسیۆنی عەفرین لە کۆتاییهاتن بهرهو سهركهوتن نزیکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.