Erbil 11°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 06:47

زه‌وڕا سود مه‌ندى یه‌که‌مه‌ له‌هه‌ڵگیرانى گه‌مارۆى وه‌رزشى به‌شێک له‌یاریگاکانى عێراق

زه‌وڕا له‌ جامى یه‌كێتى ئاسیا له‌مانگى داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر عه‌هدى لوبنانى یاری ده‌كات
کوردستان TV
100%

دوای بریارى یه‌كێتى تۆپى پێى جیهانى له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی یه‌ كێتیه‌كه‌ كه‌له‌وڵاتى كۆڵۆمبیا به‌ڕێوه‌چوو ،  بڕیار درا گه‌مارۆی وه‌رزشى سه‌ر به‌شێك له‌یاریگاكانى عێراق هه‌ڵبگیرێت ، له‌وانه‌ عێراق ده‌توانێ له‌یاریگاكانى هه‌ولێر – به‌سره‌- كه‌ربه‌لا  یارییه‌كانى له‌پاڵه‌وانێـتى و خوله‌كان له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى ئه‌نجام بدات له‌یارى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق و یانه‌كان له‌به‌شدارییان له‌پاڵه‌وانێتى ئاسیا و عه‌ره‌بى
یانه‌ى زه‌ورا یه‌كه‌م سود مه‌ندى ئه‌و بڕیاره‌یه‌ ، ئه‌و یانه‌یه‌ پاش به‌شدارى له‌ جامى یه‌كێتى ئاسیا  له‌مانگى داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر عه‌هدى لوبنانى یاری ده‌كات  له‌یاریگاى كه‌ربه‌لاى نێوده‌وڵه‌تى 

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.