ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند ئەمڕۆ لە بۆردومانێکی سوپای سوریادا بۆ سەر ناوچەى غوتەى ڕۆژهەڵات، 30 هاووڵاتی مەدەنى گیانیان لهدهستداوه، ههروهها فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا ناوەندی شاری عەفرینیان بۆردمانكردووە و لە ئەنجامدا 53 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و 20 هاوڵاتی دیكەش برینداربوون.
ڕوانگەی سوری ڕایگەیاند فڕۆکەکانى سوریا و ڕوسیا چەند هێرشێکى ئاسمانیان کردووەتە سەر ناوچە جیاوازەکانى غوتە و بەو هۆیەوە تا ئێستا 30 هاووڵاتی مەدەنى گیانیان له دهستداوه و دەیانی تریش برینداربوون.
شایەنی باسە لە ڕۆژی 18ی مانگی ڕابردووەوە، سوپای سوریا بە پشتیوانی هاوپەیمانەکانی هێرشێکی چڕی بۆ سەر غوتەی ڕۆژهەڵات دەستپێکردووە و بەهۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 300 کەس گیانیان له دهستداوه.
ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا ئەنجومەنی ئاسایش ئاگربەستی لەسوریا ڕاگەیاند و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد پابەندبن بەئاگربەستی ڕاگرتنی شەڕ لە سوریا.
لای خۆشیهوه وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل لە عەفرین رایگەیاند دوێنێ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا ناوەندی شاری عەفرینیان بۆردمانكردووە و لە ئەنجامدا 53 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و 20 هاوڵاتی دیكەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە لەناو قوربانیاندا 16 منداڵ و 14 ژن هەن کە لەنێویاندا دوو ژنی دووگیان هەبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.