له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانی بۆ زێدان ڕاهێنه‌رى ریال مه‌درید ڕێكخرا بوو له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووسان به‌ر له‌یارى سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه له‌كاتژمێر 10:45 خوله‌كى شه‌و ڕیال مه‌درید میواندارى گیرۆنا ده‌كات ، زیزۆ باس له‌رووبه‌روبونه‌وه‌ى یانه‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ده‌كات
ووته‌كانى زێدان له‌باره‌ى یارى سبه‌ى شه‌ویان : زێدان یاریمان به‌رامبه‌ر گیرۆنا یاریه‌كى به‌هێز ده‌بێـت ، یانه‌ى ناوبراو یانه‌یه‌كى باشه له‌تۆمارى ئه‌نجامى یارییه‌كان له‌خول دیاره و شكست به‌زه‌حمه‌ت ڕووبه‌رویان ده‌بێته‌وه
زیًدان ووتى ئامانجى ئێمه ئه‌وه‌یه له‌و یاریه بتوانین سه‌ركه‌وتوبین و سێ خاڵى یاریه‌كه به‌ده‌ست بهێنین له‌پێناو گه‌یشتنمان به‌پله‌ى دووه‌مى ڕیزبه‌ندى خوله‌كه كه‌ئێستا له‌پله‌ى سێیه‌مین نامانه‌وێت بمێنینه‌وه له‌م پله‌یه‌دا
له‌وه‌ڵامى پرسیارى ڕۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر یارى قۆناغى چاره‌گى كۆتایى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كان یاریان له‌به‌رامبه‌ر یۆڤانتۆس ، زیزۆ ڕایگه‌یاند : یاریمان به‌رامبه‌ر یانه ئیتاڵیه‌كه قورسه بۆمان ، خوازیارى ئه‌وه نه‌بووین رووبه‌رووی ئه‌وان یاری بكه‌ین ، ئه‌وان یانه‌یه‌كى به‌هێزو دیارن ، هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن له‌به‌رامبه‌رمان ، وێڕای ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆ ئه‌م یاریه تێیدا سه‌ركه‌وتوبین له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خوله‌كه
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.