Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 12:43

دوو به‌نگلادیشی ده‌ستگیرکران که‌ 30 هه‌زار دۆلاریان دزیبوو

حاڵه‌تێكی دزیكردن له‌ ماڵی هاووڵاتییه‌ك
کوردستان TV
100%

دوو هاووڵاتی به‌نگلادیشی له‌ رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیركران كه‌ بڕی 30 هه‌زار دۆلاریان له‌ یه‌كێك له‌ ماڵه‌كانی ئه‌و شاره‌ دزیبوو.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی پێیان راگه‌یاندین كه‌ حاڵه‌تێكی دزیكردن له‌ ماڵی هاووڵاتییه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی یه‌رموك، له‌ باشووری به‌غدای پایته‌خت روویداوه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆداو توانیان پیاوێك و ئافره‌تێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ هه‌ڵَگری ره‌گه‌زنامه‌ی به‌نگلادیشین.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: له‌ كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو كه‌سه‌ بڕی 30 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكییان پێبووه‌،كه‌ له‌یه‌كێك له‌ ماڵه‌كان دزیویانه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌ به‌غدا ئه‌لیۆم

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.