Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 18:18

وەزیری دەرەوەی تورکیا سه‌ردانه‌که‌ى بۆ ئه‌مه‌ریکا دواخست

هۆكاری دواخستنی بۆ گۆڕینی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەگەڕێنێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

مەولوود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا بڕیاربوو رۆژى 18ى ئه‌م مانگه‌،  سەردانێكی فەرمی بۆ ئەمریكا ئه‌نجام بدات، بەڵام ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ وەزارەتی دەرەوەی توركیا بڵاوی كردەوە، كه‌ سەردانەكەی چاوشئۆغلو بۆ ئه‌مه‌ریكا بۆ كاتێكی نادیار دوا خراوەو هۆكاری دواخستنی ئەو سەردانەش بۆ گۆڕینی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەگەڕێنێته‌وه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ى چاوشئۆغلو بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌ مه‌به‌ستى لە نزیكەوە تاوتوێكردنى بارودۆخی سووریا بوو، بە تایبەت دۆخی شاری مەنبەج، كە توركیا داوا له‌ ئه‌مه‌ریكا دەكات یەپەگە له‌و ناوچه‌یه‌ بكشێتەوە، به‌لام ئەمریكا تاكو ئێستا وه‌لامى داواكارى توركیاى به‌ ئیجابی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.