Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 13:43

فیلمی" گوڵ نسا" به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی هۆستۆن ده‌کات

له‌ ( 51) مین فێستیڤاڵی فیلمی هۆستۆنی ئه‌مریكا به‌شداری ده‌كات
کوردستان TV
100%

فیلمی گوڵ نسا له‌ ده‌رهێنانی " سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ " له‌ یه‌كه‌مین به‌شداری نێونه‌ته‌ویی خۆیدا ،  بریاره‌ له‌ ( 51) مین فێستیڤاڵی فیلمی هۆستۆنی ئه‌مریكا به‌شداری بكات  .

له‌ هه‌واڵێكی ئاژانسی " مێهر " هاتووه‌ ، فیلمی گوڵ نسا له‌ ده‌رهێنانی " چه‌مه‌نی گوڵ"  و له‌ نوسینی " ڤیدا سالحی "  ه‌ وه‌ك به‌ربژێرێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی " رێمی " له‌ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی هۆستۆن كه‌ له‌ ( 20 بۆ 29 ی مانكی نیسانی 2018 له‌ ئه‌مریكا  به‌رێوه‌ده‌چێت  هه‌ڵبژێردراوه‌ .

ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه‌ ده‌رباره‌ی  ژن و پیاوێكی ئه‌فغانییه‌ به‌ ناوه‌كانی (گول مه‌مه‌د و گول نه‌سایه‌ )  كه‌ دوای ئاواره‌بوونیان بۆ وڵاتی ئێران له‌ كارگه‌یه‌كی كووره‌ی خشتبری كارده‌كه‌ن و له‌ ئه‌نجامی چه‌ند رووداوێك ژیانی ئه‌م دووانه‌ گۆرانی سه‌یریان به‌سه‌ردا دێت .

ئه‌م فێستیڤاڵه‌ له‌ ساڵی 1961 ه‌ وه‌  دامه‌زراوه‌ و له‌ ساڵی 1968 به‌ شێوه‌ی ركابه‌رانه‌ باشترینه‌كانی بواری سینه‌مایی له‌ ئاستی جیهانی هه‌ڵده‌بژێردرێت و له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵه‌كانی " سان فرانسیسكۆ و نیۆیۆرك " به‌ یه‌كێك له‌ سێ (3) فێستیڤاڵه‌ گرنگه‌كانی فیلمگه‌لی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا هه‌ژمار ده‌كرێت .

جێی باسه‌ فیلمی گوڵ نه‌سا له‌ لایه‌ن كۆمپانیای سینه‌مایی " ستاك فیلمی سنه‌ " ه‌وه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌ .
 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.