فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا له‌ناوه‌ندى شارى عه‌فرین نه‌خۆشخانه‌كانى كردۆته ئامانج و به‌وهۆیه‌شه‌وه چه‌ند هاوڵاتییه‌ك شه‌هیدو بریندار بوون.
ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندو چاپه‌مه‌نى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل "یه‌په‌گه" رایگه‌یاندووه: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فییه‌ی ناوه‌ندی عه‌فرینیان بۆردوومان كردووه، كه هه‌زاران هاوڵاتی تێیدا نیشته‌جێیه‌و پرۆژه خزمهتگوزارییهكانشیان كردۆته ئامانج، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك شه‌هیدو بریندارى لێكه‌وتۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه له هه‌ردوو به‌ره‌ى جندرێس و بلبله له عه‌فرین شه‌ڕى سه‌خت له‌نێوان سوپاى توركیا‌و شه‌ڕڤانان به‌رێوه‌ده‌چێت و ئێواره‌ى ئه‌مرۆش سوپاى توركیا بهچهكى قورس گوندى "زۆرمخارێ"ى له رۆژئاوای شارى كۆبانى به‌چڕى بۆردومانكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.