Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:33

تره‌مپ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى له‌ پۆسته‌که‌ى لابرد

بەڕێوەبەری سی ئای ئەی داناوە
کوردستان TV
100%


سه‌رۆكى ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، بڕیاریدا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى ریكس تیلرسن، له‌ پۆسته‌كه‌ى دوور بخاته‌وه‌.

لە توویتێکدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی لە پۆستەکەی دوورخستووەتەوە و گوتیشی "سوپاسی خزمەتەکانی دەکەم".

ترەمپ لە شوێنی تیلەرسن، مایک پۆمپیۆ، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی داناوە، لە شوێنی پۆمپیۆش، گینا هاپسێل، جێگرەکەی وەک سەرۆکی سی ئای ئەی دەستبەکاردەبێت، کە بەگوتەی ترەمپ "یەکەم ژنە ئەو پۆستە وەربگرێت.

دۆناڵد ترەمپ رۆژی هەینی رابردوو داوای لە تیلەرسن کردووە دەستبەرداری پۆستی وەزیری دەرەوە ببێت، ئەوەش لەکاتێکدا بووە کە تیلەرسن بە گەشتێکی چەند رۆژە لە ئەفریقا بووە.

رێکس تیلەرسن تەمەنی 65 ساڵە، خاوەنی سێ منداڵە، پێش ئەوەی بکرێتە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە ساڵانی 2006 تاوەکو 2016 بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل بووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.