Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 10:39

سه‌رکرده‌یه‌کی حه‌شدی شه‌عبی داوای متمانه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ فوئاد مه‌عسوم ده‌کات

به‌ كاره‌ ده‌ستوورییه‌كانی خۆی هه‌ڵناستێت
کوردستان TV
100%

سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی داوا ده‌كات متمانه‌ له‌ فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق وه‌ربگیرێته‌وه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێكی به‌غداد ئه‌لیۆم ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 13/3/2018 یوسف كلابی، سه‌ركرده‌ له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌لماندی كه‌ به‌ كاره‌ ده‌ستوورییه‌كانی خۆی هه‌ڵناستێت و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ بیر ده‌كاته‌وه‌،داوا ده‌كه‌م متمانه‌ی لێوه‌ربگرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: بوددجه‌ی عێراق بۆ هه‌موو عێراقه‌و ئه‌م كاره‌ی مه‌عسوم به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی بوددجه‌و ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مانی عێراق ،سته‌مكردنه‌ له‌ هه‌موو گه‌لی عێراق.

ئاماده‌كردنی: رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.