ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى نه‌وت و گاز، له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌غدا سه‌رقاڵى چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆرییه‌یه كه پێش شه‌ڕى داعش نه‌وتى له كه‌ركوك بۆ موسڵ و دواتر بۆ توركیا پێدا هه‌نارده ده‌كرد، دواى ته‌واوبوونى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بۆرییه‌كه نه‌وتى كه‌ركوكى پێدا ده‌ڕوات به چاككردنه‌وه‌ى هێڵه‌كه، به‌غدا پێویستییه‌كى ئه‌وتۆى به هه‌رێمى كوردستان و بۆرییه نه‌وته‌كه‌ى نامێنێت، ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمی كوردستان نیه.
وتیشى "له ئێستادا رۆژانه نزیكه‌ى 180 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه‌كانى كه‌ركوك ده‌رده‌هێنرێت و ده‌نێردرێت بۆ پاڵاوتگه‌كانى ناوخۆ، به‌ڵام ماوه‌ى پێنج مانگه هه‌نارده‌ى نه‌وتى پارێزگاكه بۆ ده‌ره‌وه راگیراوه، ئێستاش نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له بازاڕه‌كانى جیهان به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ زیاتر له 60 دۆلار، به‌م پێیه‌ش بێت له‌و ماوه‌یه‌دا تا ئێستا زیانى زیاتر له دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار به‌ر عێراق كه‌وتووه.
عه‌سكه‌رى باسى له‌وه‌شكرد "ده‌بوایه عێراق چاره‌سه‌رى به‌په‌له‌ى بدۆزیایه‌ته‌وه و نه‌وته‌كه‌ى نه‌وه‌ستاندایه، ئه‌گه‌ر نا ئێستا نه‌ده‌پاڕایه‌وه له سندوقى نه‌ختینه‌یى نێوده‌وڵه‌تى بۆ قه‌رزكردنى دوو ملیار دۆلار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ده‌ركردنى یاسای كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتیمانى له په‌رله‌مانى عێراق و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر پارێزگاكان ده‌بێت وتیشی "یاساكه ناده‌ستورییه و ده‌بێت پارێزگاكان قبوڵى نه‌كه‌ن، چونكه كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتیمانى له سه‌رجه‌م عێراقدا ده‌توانێت وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى له بوارى نه‌وت و غازدا بكات، بۆیه پارێزگاكان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان به‌سه‌ر ده‌رهێنانى نه‌وت و كۆمپانیاكه‌دا نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.