Erbil 33°C شەممە 21 ئەیلوول 14:33

لە قامشلۆ خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتی عەفرین سازکرا

درووشمیان لەدژی ئەردۆغان بەرزکردەوە
کوردستان TV
100%

 

لە قامشلۆ هەزاران هاونیشتمانی بۆ پاڵپشتی لە عەفرین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و درووشمیان لەدژی ئەردۆغان بەرزکردەوە.

خۆپیشاندەران بەدەر لە بەرزکردنەوەی ئاڵای یەپەگە و رۆژئاوای کوردستان، بە دەیان درووشمیان لە دژی تورکیا و رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە بەرزکردبووەوە.

خۆپیشاندەران داوا لە وڵاتانی زلهێزو نەتەوە یەکگرتووەکان كرد، لە سەر ئەم تووندوتیژییانەی دژی خەڵکی عەفرین ئەنجام دەدرێن، بێ دەنگ نەبن و رێگری لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین بکەن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.