Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 13:58

سوپای تورکیا شاری عەفرینى گەمارۆ داوە

یه‌په‌گه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ پاشه‌كشه‌ به‌ هێزه‌كانیان بكه‌ن
کوردستان TV
100%


له‌شكركێشی و بۆردومانه‌كانى سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه‌ و سوپای توركیا له‌ چه‌ند لایه‌وه‌ شارى عه‌فرینى گه‌ماروداوه‌و له‌ سێ لایه‌وه‌ هێرشى سه‌ر عه‌فرینى ده‌سپێكردوه‌ و هه‌ولى داگیركردنى ده‌دات و . 

هێرش و بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوه‌ندی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری شاری عه‌فرین به‌رده‌وامه‌و شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له‌ چه‌ند گوندی ده‌وروبه‌ری عه‌فرین هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ به‌ تووندی به‌رگری له‌ پێشره‌وییه‌كانی سوپای توركیا و هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای سه‌ر به‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن. 

هاوكات هه‌سه‌ده‌ ئاشكراشی كرد كه‌ هێزی له‌ شاری قامیشلووه‌وه‌ به‌ره‌و شاری عه‌فرین ره‌وانه‌ كردووه له‌ هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ رایانگه‌یاند، له‌ سێ گوندی عه‌فرین شه‌ڕێكی قورس به‌رده‌وامه‌ ‌. 

هه‌روه‌ها سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان رایدەگەیەنێت، کە گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە پاڵپشتیی سوپای تورکیا شاری عەفرینیان گەمارۆ داوە. 

سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان هەروەها رایگەیاندووه‌:  سوپای تورکیا لە شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان نزیک بووەتەوە و تەنیا یەک کیلۆمەتر لێیەوە دوورە.

هەروەک سەنتەرەکە رایگەیاندووە" یەپەگە رێگا بە هاووڵاتییان نادات لە شارەکە بچنە دەرەوە و ئەمەش مەترسییەکانی روودانی کۆمەڵکوژی لە ئەگەری چوونە ناوەوەی گرووپە چەکدارییە توندڕەوەکان زیاد دەبێت .

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌)، ره‌تیكرده‌وه‌، هێزه‌كانیان له‌ عه‌فرین پاشه‌كشێ پێبكه‌ن، له‌ به‌رامبه‌ر راگرتنى هێرشى سوپاى توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانى.

فه‌رمانده‌ له‌ یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل، نورى مه‌حموود رایگه‌یاند، "ئێمه‌ خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ین و زێدى خۆمان ده‌پارێزین و چۆڵى ناكه‌ین .

له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سپۆتنیك، نورى مه‌حموود گوتیشى: "پێشنیازى پاشه‌كشێ له‌ عه‌فرین به‌ ته‌واوى ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌".

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.