Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 19:36

مامۆستایەک بەبێ بەکارهێنانی کۆمپیوتەر وانەی کۆمپیوتەر دەڵێتەوە

مایکرۆسۆفت بڕیاریدا کۆمپیوتەرێکی زۆر بۆ خوێندنگاکانی ئەو ناوچەیە دابین بکات
koputar
کوردستان TV
100%

مامۆستایەکی وانەی کۆمپیوتەر لە وڵاتی غانا بەشێوەیەک وێنەی بەرنامەی مایکرۆسۆفتی کێشاوە و وانەکە دەڵێتەوە، کە بووەتە جێگەی سەرنجی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵكی بەجۆرێک کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بڕیاریدا کۆمپیوتەر بۆ ئەو ناوچەیە دابینبکات.

 ڕیچارد ئابیا ئۆکۆتۆ کە ناسراوە بە “ئوورا کوادوو” مامۆستای وانەی کۆمپیوتەرە لە خوێندنگەیەکی غانا، لە ڕێگەی تەختەڕەشی خوێندنگەکەیەوە وێنەی بەرنامەی” Microsoft Word”ی کێشاوە، تا لەو ڕێگەیەوە قوتابیه‌كانی فێری ئەو بەرنامەیە بن.

مامۆستاکە بەجۆرێک وێنەی ئەو بەرنامەی کێشاوە کە قوتابیه‌كانی بەئاسانی لێی تێبگەن چونکە لەو ناوچەیەدا کۆمپیوتەر زۆر کەمە، ئەم شێوازی وانەوتنەوەی مامۆستایە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بە خێرای بڵاوبووەوە و بەجۆرێک کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بڕیاریدا کۆمپیوتەرێکی زۆر بۆ خوێندنگاکانی ئەو ناوچەیە دابین بکات.

مامۆستاکە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی “وتنەوەی وانەی تایبەت بە بابەتەکانی تەکنەلۆجیا و گەیاندن لە خوێندنگەکانی غانا پێکەنیناوییە، چونکە لەڕێگەی تەختەڕەشەوە خوێندکارەکان فێردەکرێن”.
هەروەها دەشڵێت “خوێندکارەکانم خۆشدەوێت، بۆیە هەوڵدەدەم بەجۆرێک وانەکەیان پێبڵێم تاوەکو ئاسانتر تێبگەن”.

ئۆکۆتۆ ئاماژە بەوەش دەکات” کە ئەمە یەکەمجار نییە ئاوا وێنەی بەرنامە کۆمپیوتەرییەکان دەکێشێت، بەڵکو بۆ هەر وانەیەکی کۆمپیوتەر هەمان وێنە دەکێشمەوە”.

 سه‌رچاوه‌ /تێك ئای 
كوردستان تیڤی / كامران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.