سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا توندوتیژییه‌كانی عه‌فرینی به پێشێلكردنی ئاگربه‌ست له‌قه‌ڵه‌مدا.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی سووریا، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، تووندوتیژییەکانی عەفرین پێشێلکردنی ئاگربەستە لە سووریا. دەشڵێت، شەڕ و گەمارۆکان لەسەر غوتە بەردەوامن.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا كه لەبارەی سوریا رێكخرابوو، رایگه‌یاند: توندوتیژییەکانی عەفرین پێشێلکردنی ئاگربەستە لە سوریا. وتیشی، شەڕ و گەمارۆکان لەسەر غوتە بەردەوامن.
گۆتێرێز جەختیکردەوە، پێویستە بڕیاری 2401 جێبەجێبکرێت کە هەموو لایەنەکان پابەنددەکات بە ئاگربەست و گوتی: دەبێت رێگە بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بگەیێندرێنە سوریا.
لەبارەی عەفرین، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان وتی: "هاوکاری مرۆییمان گەیاندووەتە عەفرین، توندوتیژییەکانی ئەو ناوچەش پێشێلکردنی ئاگربەستە لە سوریا.
دواى زیاتر له 52 رۆژ له هێرش و بۆردومانكردنى عه‌فرین، تا ئێستا وڵاتانى ئه‌وروپا و رۆژئاوا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كى توندیان له دژى ئه‌و هێرشانه‌ى توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانى ده‌رنه‌بڕیوه و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به بێده‌نگى له ئاست روودانى كاره‌ساتى مرۆیى له عه‌فرین تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.