فڕۆكەیەكی توركی لە گەشتێكدا لە ئیماراتەوە بۆ ئەستەنبوول، لە ئاسمانی ئێران تێكشكا و كەوتە خوارەوە.
تەلەفزیۆنی ئێران ئەوەی بڵاوكردووەتەوە، كە فڕۆكە توركییەكە لە باشووری رۆژئاوای ئێران، كەوتۆتە خوارەوە.
فڕۆكەكە لە گەشتێكدابووە لە ئەمارەتی شاریقە لە ئیمارات بۆ شاری ئەستانبوول لە توركیا، كە فڕۆكەیەكی تایبەت بووە.
بەپێی ئامارەكان لەو ڕووداوەدا 11 كەس گیانیان لەدەستداوە، كە 3 كەسیان ستافی فڕۆكەوانی بوون.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.