پەتریارکی کلدانەکانی عێراق و جیهان به هۆی كوشتنی سێ هاووڵاتی مهسیحی كه شهوی پێنج شهممه له ماڵهكهی خۆیاندا كوژران، بهیاننامهیهكی بڵاو كردهوه و رایگهیاند، کە حکوومەتی عێراق و هێزە ئەمنییەكانی توانای پاراستنی هاووڵاتییانیان نییە.
ههر له بهیاننامهكهی لویس ساکۆ پەتریارکی کلدانەکانی عێراق و جیهاندا هاتووه، بە داخەوە هەواڵی کوژرانی سێ هاووڵاتیی مەسیحیی شاری بەغدا هەواڵێکی ئازاربەخش بوو. کوشتنی ئهو كهسانه، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەڵەیەک لە دەزگای ئاسایشی عێراقی هەیە و داوای لە حکوومەتی عێراق کرد هەموو رێکارێکی پێویست بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و دادگاییکردنیان بگرێتە بەر و بە توندی سزایان بدا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.