Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:25

دیداری رێبه‌رانی ئه‌مریکا و کۆریای باکوور مه‌ترسیی هه‌یه‌ بۆسه‌ر رێککه‌ونته‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ی ئێران

بۆچوونی ترامپ له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌ خراپترین رێككه‌وتنی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان بووه‌
دیداری رێبه‌رانی ئه‌مریكا و كۆریای باكوور مه‌ترسیی هه‌یه‌ بۆسه‌ر رێككه‌ونته‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران
کوردستان TV
100%

دیداری دۆناڵد ترامپ و كیم جونگ ئون ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ مه‌ترسیی بخاته‌ سه‌ر به‌رده‌وامیی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان وڵاتانی زلهێز و ئێران. به‌ڕای شاره‌زایانیش ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌ كه‌ ترامپ به‌ گه‌یشتنه‌ هه‌رجۆره‌ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رێبه‌ری كۆریای باكوور رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌.

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا به‌نیازه‌ كه‌ له‌ پێگه‌ی هێزه‌وه‌ بچێته‌ به‌رامبه‌ر كۆریای باكوور، كه‌ به‌ڕای شرۆڤه‌كاران ئه‌م بابه‌ته‌ كاریگه‌ریی نه‌رێنیی ده‌كاته‌ سه‌ر رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌.

به‌ بۆچوونی شاره‌زایان ترامپ نیازی هه‌یه‌ واپیشانبدات كه‌ پێداگیریی و سه‌رسه‌ختییه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئێراندا، پێگه‌ی ئه‌وی له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور به‌هێزتر كردووه‌.

بۆچوونی ترامپ له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌ی كه‌ له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماریی و به‌ پشتیوانیی باراك ئۆباما له‌گه‌ڵ ئێران به‌ستراوه‌، خراپترین رێككه‌وتنی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان بووه‌.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.