Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:43

پۆلیسی هه‌ولێر فه‌رهاد پیرباڵی ده‌ستگیر کرد

به‌ پێی مادده‌ی (226) له‌ یاسای سزادانی عێراقی
پۆلیسی هه‌ولێر فه‌رهاد پیرباڵی ده‌ستگیر كرد
کوردستان TV
100%

له‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك و ئینستگرام كه‌ تیایدا فه‌رهاد پیرباڵ عه‌گالی سه‌ری هاوڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب له‌ناو شاری  هه‌ولێر و به‌ به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه‌ دێنێته‌ خواره‌وه‌، به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌فتاره‌شی داواكاری گشتی هه‌ولێر بریاری ده‌ستگیر كردن بۆ ناوبراو ده‌ركرد .

له‌م باره‌یه‌وه‌ لیوای مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ بریاری داواكاری گشتی فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ستگیر كراو ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی هه‌ولێر كرا.

راشیگه‌یاند: به‌ پێی مادده‌ی (226) له‌ یاسای سزادانی عێراقی فه‌رهاد پیرباڵ له‌ گرتووخانه‌ی هه‌ولێر راگیراوه‌ تا كاتی دادگایی كردنی .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.