Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:50

باندێکی دزی له‌ قه‌ڵادزێ ده‌ستگیر کرا

له‌ (4) كه‌س پێكهاتوون
کوردستان TV
100%

پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و به‌دواداچوون مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر باندێكی دزیكردنیان ده‌ستگیركرد كه‌ پێكهاتوون له‌ (4) كه‌س .

ئه‌و بانده‌ هه‌ستاون به‌ دزیكردن له‌ ماڵان و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌كان دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا و پاشان به‌ بڕیاری دادوه‌ر به‌ مادده‌ی 32/443 هه‌ر چواریان ڕاگیر كران.

به‌ گوێره‌ی وته‌ی یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌كان پێشتریش بۆ چه‌ندین جار دزی تریان له‌ ماڵان كردووه‌، دوایی گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی و وه‌رگرتنی بڕیاری  دادوه‌ر سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان ڕه‌وانه‌ی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه‌) كران و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.


ئامادەکردنی/ شکۆ  کەناری
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.