له ڕاگه‌یه‌نراوێكی پارێزگای هه‌ولێر هاتووه، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بۆ یادی ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار و ڕزگاركردنه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر له ڕاپه‌ڕین، ده‌یه‌مین فێستیڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆز له شاری هه‌ولێر ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات و تا 10 ڕۆژ به چالاكی جۆراوجۆر به‌رده‌وامی ده‌بێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 11ی ئادار/مارس سه‌عات 10:30 فێستیڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆز به كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری و ئاهه‌نگی گۆرانی ده‌ست پێ ده‌كات، تا ئێواره‌ی نه‌ورۆز و ڕۆژانی دواتریش به‌رده‌وامی ده‌بێ.
ئاماژه‌ی داوه، فێستیڤاڵه‌كه له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێر و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ر سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێ، تا ئێواره‌ی نه‌ورۆز زۆرترین چالاكی جۆراوجۆر پێشكه‌ش ده‌كرێ و هه‌مووان ده‌توانن به‌شدار بن و ئه‌و یاده مه‌زنه به‌رز ڕابگرن.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.