Erbil 23°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 17:01

باوکێک کوڕه‌که‌ى ده‌کوژێت و کچه‌که‌یشى بریندار ده‌کات

لە گوندێکی نزیک پارێزگای دهۆک
کوردستان TV
#7
100%


لە گوندی زاوا لە دهۆک، باوکێک تەقە لە کوڕ و کچەکەی دەکات، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەڵێت، کوڕەکە کوژراوە و کچەکەش بەسەختی بریندارە.


رۆژ هه‌ینى، لە گوندێکی نزیک شارى دهۆک باوکێک کوڕه‌كه‌ى خۆى ده‌كوژێت و کچەکەیشی بریندار ده‌كات.

رائید هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک، به‌ ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگەیاند، ڕووداوه‌كه‌ بەهۆی کێشەیەکی کومەڵایەتییه‌وه‌ لە گوندی "زاوا" سه‌عات 11 ی پێش نیوه‌ڕۆ ڕوویداوه‌، به‌ڵام ده‌زگه‌ ته‌ناهییه‌كان سه‌عات دووى نیوه‌ڕۆ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ له‌ ڕووداوێكى ئاوا دا.

زیاتر گووتى، ئه‌و پیاوه‌ى کوڕەکەى خۆى كوشتووه‌، تەمەنی 20 ساڵ بووه‌ و کچەکەشى تەمەنی 26 ساڵە بریندارى كردووه‌، به‌داخه‌وه‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ باوكیانه‌ و تەمەنی 52 ساڵه‌ و دوای ڕووداوەکە، خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووه.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.