Erbil 24°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 13:38

له‌سه‌ر زه‌ریای هندی کۆنترین نامه‌ی جیهان دۆزرایه‌وه‌

هه‌ركه‌سێ نامه‌كه‌ بدۆزێته‌وه‌ بگه‌ێنێته‌ كۆنسڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا
KOntrn nima
کوردستان TV
100%

له‌ كه‌نار ئاوێكى ئوسترالیا له‌ 21ـی كانوونى دووه‌می ساڵى 2018 كۆنترین نامه‌ دۆزرایه‌وه‌، نامه‌كه‌ 131 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر فڕێدراوه‌ته‌ ئوقیانووسى هیندی.

تۆنیا ئیڵمان له‌ 21ى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵدا له‌ كه‌نار ئاوێكى ڕۆژئاواى ئوسترالیا و شووشه‌یه‌كی كۆنى دۆزییه‌وه‌ و بڕیارى دا بیباته‌وه‌ بۆ ماڵ له‌ نیو ڕه‌فى كتیبخانه‌كه‌ى خۆى دایبنى و به‌ڵام له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌ خێزانه‌كه‌ى تۆنیا له‌ ماڵ تێبینیى ئه‌وه‌ى كرد كه‌ له‌ناو شووشه‌كه‌ وه‌ره‌قه‌یه‌كى لوول كراوى تێدابووه‌ و دواى ده‌ركردنى نامه‌یه‌كى نوسراو بووه‌.

تۆنیا له‌باره‌ى نامه‌كه‌ ده‌ڵێت زۆر شتم به‌ بیردا ده‌هات سه‌باره‌ت به‌ نووسراوى ناو نامه‌كه‌ به‌ڵام به‌هۆى ته‌ڕبوونى نامه‌كه‌وه‌، نه‌ده‌كرا به‌بێ تێكدانى نووسینه‌كه‌ نامه‌كه‌ بكه‌ینه‌وه‌، دواجار بۆ چه‌ند خوله‌كێك خستمانه‌ فڕنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى وشك ببێته‌وه‌.

پاش وشكردنه‌وه‌ى نامه‌كه‌ تۆنیا و هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌ناوى كه‌یم له‌ڕى به‌كارهێنانى وه‌رگێڕى گووگڵه‌وه‌ توانیان به‌روارى نامه‌كه‌ بخوێننه‌وه‌ و له‌ نامه‌كه‌ تێبگه‌ن و بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ نامه‌كه‌ له‌ سه‌ده‌ى 19دا له‌ كه‌شتییه‌كى ئه‌ڵمانییه‌وه‌ فڕێدراوه‌ته‌ زه‌ریاوه‌.

تۆنیا و هاوسه‌ره‌كه‌ى پاش ئه‌و زانیاریانه‌ى بۆیان ده‌ركه‌وت، په‌یوه‌ندى به‌ مۆزه‌خانه‌ى ده‌ریاى ڕۆژئاواى ئوسترالیاوه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ هاوكارانیان له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر هێڵ و ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ گه‌ڕان و به‌دواى زانیارییه‌كانى ئه‌و كه‌شتییه‌دا له‌ تۆماره‌كانى په‌یمانگاى كه‌شتیوانى ئه‌ڵمانیا.

زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ شووشه‌كه‌ له‌ كه‌شتییه‌كى ئه‌ڵمانیه‌وه‌ له‌ 2ى حوزه‌یرانى ساڵى 1886دا فڕێدراوه‌ته‌ ئۆقیانووسى هیندییه‌وه‌ و له‌ناو شوشوكه‌دا نامه‌یه‌ك هه‌بووه‌، ئه‌و كه‌شتییه‌ ئه‌ڵمانیه‌ له‌ شارى كاردیف سه‌ر به‌ هه‌رێمى ویلزى به‌ریتانیاوه‌ ده‌ستى به‌ گه‌شته‌كه‌ى كردووه‌ به‌ره‌و ماكاسارى ئه‌نده‌نۆزیا، بوتڵه‌كه‌ و له‌گه‌ل سه‌دان شووشه‌ و نامه‌ى تر فڕێدراونه‌ته‌ ده‌ریاكانه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌شتییه‌وه‌ كه‌ به‌ره‌و ئه‌نده‌نوسیا ڕۆیشتووه‌.

نامه‌ی ناو شووشه‌كه‌ 
ئه‌م نامه‌یه‌ى كه‌ تازه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ پێش 131 ساڵ و 223 ڕۆژ له‌ 21ى حوزه‌یرانى ساڵى 1886 فڕێدراوه‌ته‌ ئوقیانووسى هیندی تاقمى ئه‌و كه‌شتییه‌ له‌ گه‌شتى ده‌ریادا بوونه‌، شووشه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستى تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك فڕێدراوه‌ته‌ ناو ئوقیانووسى هیندى بۆ زانینى شه‌پۆلى ئۆقیانوس و ده‌ریاكان تا له‌ ئاڕاسته‌ى گۆرین و شه‌پۆڵه‌كانى ده‌ریا تێ بگه‌ن، له‌ نێوان ساڵانى 1860 تا 1930كان هه‌زاران بوتڵ فڕێدران له‌لایه‌ن كه‌شتییه‌ ئه‌ڵمانیه‌وه‌ بۆ ناو ده‌ریاكان له‌ سه‌رتاسه‌رى جیهان له‌ هه‌ریه‌ك له‌و نامانه‌ شۆین و به‌روارى له‌ سه‌ردا نوسرابوو و له‌لایه‌ن كابتنى كه‌شتییه‌كه‌ ئیمزا كراون و هه‌روه‌ها له‌ پشتى هه‌ریه‌ك له‌و نامانه‌ى فڕێدراونه‌ته‌ ناو ده‌ریاكان تێبینییه‌ك نوسراوه‌ كه‌ هه‌ركه‌سێ بوتڵه‌كه‌ى دۆزیه‌وه‌ با كات و ئه‌و شوێنه‌ بنووسێت كه‌ بوتڵه‌كى لى دۆزراوه‌ته‌وه‌ و راده‌ستى بنكه‌ى هێزى ده‌ریاى ئه‌ڵمانیاى له‌ هامبۆرگ یان نیزكترین كۆنسۆڵخانه‌ى ئه‌ڵمانى بكرێت.

نامه‌كه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه‌ به‌ كۆنترین نامه‌ى ناو شووشه‌ داده‌نرێت كه‌ به‌ ده‌ریا سپێردراوه‌، پێشتر كۆنترین نامه‌ ته‌مه‌نى 107 ساڵ بوو كه‌ له‌ ساڵى 2013دا له‌ كه‌ناره‌ ئاوییه‌كانى كه‌نه‌دا دۆزرایه‌وه‌، له‌ ساڵى 2014ش كۆمه‌ڵێك ماسیگر له‌ ئه‌ڵمانیا شووشه‌یه‌كیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نى 101 ساڵ بوو له‌ ساڵى 1913دا نووسرابوو، شووشه‌ دۆزراوه‌كه‌ى كه‌نه‌دا و نامه‌كه‌ى ناوى به‌ كۆنترین نامه‌ى ده‌ریا داده‌نرا به‌ڵام به‌ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م نامه‌یه‌ى ناو ئه‌و شووشه‌ی كه‌ تۆنیا ئیڵمان دۆزییه‌وه‌ له‌ كه‌نار ئاوێكى ڕۆژئاواى ئوسترالیا، بوو به‌ كۆنترین نامه‌ى سپێردراوه‌ى ده‌ریا. 

 

 

 

له‌ SLASH GEAR,PALE OF FUTURE وه‌رگیراوه‌ 
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.