شانۆگه‌ری " له ژێر باران چاوه‌روان ده‌كه‌ین " له ده‌رهێنانی ئیحسان عوسمان بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ له شارێكی ولاتی ئه‌ڵمانیا نمایشده‌كرێت .
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م شانۆگه‌رییه له وڵاتانی ئه‌ڵمان زمانی وه‌ك ( ئه‌ڵمانیا ، نه‌مسا ، سویسرا و لۆكزامبۆرگ ) وه‌ك یه‌كێك له 38 شانۆگه‌رییه‌كانی ساڵ هه‌ڵبژێردرا ، بریاردرا دوباره نمایش بكرێته‌وه .
دووباره نمایشكردنه‌وه‌ی ئه‌م شانۆگه‌رییه له‌وه‌وه هاتووه كه كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی و باشی له لایه‌ن بینه‌ران و ره‌خنه‌گرانی بواری شانۆ هه‌بووه ، بۆیه له رۆژانی 8،9،10 ی ئه‌م مانگه له هۆلی شانۆیی " ڤارتبۆرگ" له شاری " ڤیزبادن " له وڵاتی ئه‌ڵمانیا پێشكه‌ش ده‌كرێت .
جێی باسه شانۆگه‌ری " له ژێر باران چاوه‌راون ده‌كه‌ین " له لایه‌ن ئیحسان عوسمان هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد كاری نووسین و ده‌رهێنانی بۆ كراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.