یه‌كێتى كاراتێى عێراق به‌نوسراوێكى فه‌رمى ، بڕیارى دا پاڵهوانێـتى كاراتێى یانه‌كان له‌سه‌ر ئاستى تازه پێگه‌یشتوان و لاوان بۆ خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ له‌هه‌ولێرى پایته‌خت به‌ڕێوه‌ببات ،
پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌به‌شدارى یانه‌كانى عێراق و كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌هه‌ماهه‌نگى یه‌كێتى ناوه‌ندى كاراتێى كوردستان و هه‌ولێر
یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كه‌ى عێراق كاتى به‌ڕێوه‌چوونى پاڵهوانێتیهكهى له‌كوردستان ڕاگه‌یاندووه ، له‌به‌روارى 16 ،17 /3/2018 له‌هه‌ولێر له‌هۆڵى فره‌نسۆ هه‌ریرى به‌ڕێوه ده‌چێـت
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.