وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌ێنێ، به‌رده‌وام ده‌بێن له مه‌شق و راهێنان به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ژماره‌ی سهربازاكنیشمان بۆ 800 سه‌رباز له عێراق كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه.
فرانك فینریج، وته بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: هه‌ر وه‌ك رابردوو، مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها گوتی: مه‌شقه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له بواره‌كانی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری و لۆجیستی به‌رده‌وامی هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری سپۆتنیك كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌ڵمانی گواستویه‌ته‌وه، ئه‌ڵمانیا به نیازه ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له عێراق له 1200 سه‌ربازه‌وه بۆ 800 سه‌رباز كه‌مبكاته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.