جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیموکراتی کوردستان به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى فراكسیۆنى پارتى کرد و لە دیدارەکەدا جێگەری سەرۆکی پارتی، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدرال پێشكه‌ش كرد و هیواى خواست كه گفتوگۆكان بگه‌نه ئه‌نجامێكى باش و هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانی بۆ چاره‌كردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق، دووپات كردوه.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7/3/2018 نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له هه‌ولێر، به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان جه‌عفه‌ر ئێمنكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان، پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ى كاره‌كانى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان و ڕۆڵى فراكسیۆنى پارتى پێشكه‌ش كرد و تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌هۆى دۆخى سیاسییه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر په‌رله‌مانى كوردستان و كاره‌كانى هه‌بووه.
لاى خۆیه‌وه جێگرى سه‌رۆكى پارتى وێڕاى سوپاس و ده‌ستخۆشى و پێ‌زانین بۆ كار و ئه‌ركه‌كانى یه‌كه به یه‌كه‌ى په‌رله‌مانتارنى فراكسیۆنى پارتى، پوخته‌یه‌كیشى ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێشكه‌ش كرد و هیواى خواست كه گفتوگۆكان بگه‌نه ئه‌نجامێكى باش و هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق، دووپات كردوه.
تاوتوێكرنى دۆخى ناوخۆى سیاسیى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، لایه‌نێكى دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه تیایدا ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران دید و بۆچوونى خۆیان خسته ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.