Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 06:16

پۆلیسی راپه‌ڕین راگه‌یه‌ندراوێکی له‌باره‌ی تیرۆرکردنی فه‌رمانده‌که‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان بڵاوکرده‌وه‌

دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌
پۆلیسی راپه‌ڕین راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی تیرۆركردنی فه‌رمانده‌كه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین، ده‌رباره‌ی تیرۆركردنی فه‌رمانده‌كه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌، تا ئێستاش له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ بۆ زانینی هۆكاری ڕووداوه‌كه‌.

ئه‌مڕۆ كاتژمێر (7)ی سه‌رله‌به‌یانی ئاگادار كراینه‌وه‌ به‌بونی ته‌رمێك له‌گۆڕستانی گوندی هه‌رته‌ل سه‌ربه‌ ناحیه‌ی بێتواته‌ له‌گه‌ڵ ده‌رچونی هێزه‌كانمان له‌ تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان و بنكه‌ی پۆلیسی شكارته‌ بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ كه‌سێك به‌ناوی (ق.ع.ق) ته‌مه‌ن (50)ساڵ به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ئێرانه‌ و دانیشتوی شاری كۆیه‌یه‌.

راشیگه‌یاندووه‌: ته‌رمی ناوبراو له‌گۆڕستانی گوندی هه‌رته‌ل دۆزرایه‌وه‌، كه‌ شوێنه‌واری (21) فیشه‌ك به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه‌ هه‌یه‌و له‌شوێنی ڕوداوه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك قه‌وانی ته‌قیو له‌جۆری چه‌كی كڵاشنكۆف دۆزرایه‌وه‌ و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌: ته‌رمی ناوبراو به‌ڕێكرا بۆ پزیشكاری دادوه‌ری ڕانیه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێكاری پزیشكی بۆ ته‌رمه‌كه‌ی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.