Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 06:17

فه‌رمانده‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکراتی کورستان له‌ رانیه‌ تیرۆر کرا

زیاتر له‌ 20 گوللـەی لێدراوه‌
زیاتر له‌ 20 گوللـەی لێدراوه‌
کوردستان TV
100%

قادر قادری فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستان شه‌وی رابردوو له‌ گوندی هه‌رته‌لی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌روچاوه‌ له‌ ئیداره‌ی راپه‌رین، له‌ لایه‌ن ده‌ستێكی نادیاره‌وه‌ ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و ده‌كوژرێت .

قادر وریا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بە ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگادار كراینه‌وه‌ له‌ هه‌واڵی تیرۆركردنی فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌كه‌مان، كه‌ به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی چووبوو بۆ میحوه‌ری بالیسان - چوارقورنه‌ و به‌ داخه‌وه‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردوو تیرۆر ده‌كرێت و له‌ نزیك ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن پۆلیسی راپه‌رینه‌وه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌ .

گوتیشی: دوای گه‌یاندنی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی دادی رانیه‌ و توێكاری كردن، ئاسه‌واری 24 گولـله‌ به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاره‌و ئێمه‌ وه‌ك حیزب و پۆلیسی راپه‌ڕینیش سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌ رووداوه‌كه‌ .

هه‌روه‌ها گوتیشی: ئێمه‌ ئه‌و كرده‌ تیرۆرستیه‌ شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و به‌ كرده‌ی ئیتڵاعاتی ئێرانی ده‌زانین و له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌كمان بۆ رای گشتی كوردستان و جیهان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ داواكاریشین رای گشتی له‌م كرده‌ تیرۆرستیه‌ بێده‌نگ نه‌بن، چونكه‌ له‌و 3 ساڵه‌ی رابردووه‌وه‌ ئێمه‌ی ئاواره‌كانی دیموكرات كراوینه‌ ئامانجی ئیتڵاعاتی ئێران و به‌ هۆی ئه‌وه‌شه‌وه‌ چه‌ندان شه‌هیدمان داوه‌ .

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان راشیگه‌یاند: پێویسته‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاگایی زیاتر وه‌رگرن و رێگر بن له‌ به‌رده‌م ئه‌و كرده‌ تیرۆریانه‌ی ئیتڵاعات، چونكه‌ سه‌لامه‌تی سه‌رو ماڵی ئێمه‌ له‌ ئه‌ستۆی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌ .

شایه‌نی باسه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو بۆمبێكی لاستیكی به‌ ئۆتۆمبێلی كادرێكی دیاری حیزبی دیموكراتى كوردستانی ئێرانه‌وه‌ لكێنرا به‌هۆیه‌وه‌ ئۆتۆمبێلی سه‌لاح ڕه‌حمانی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یاندا ته‌قییه‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سه‌باح سه‌لاح كه‌ كوڕی سه‌ڵاح ڕه‌حمانییه‌ شه‌هید بوو و سه‌لاح ره‌حمانیش به‌ سه‌ختی بریندار بوو .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.