Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:13

مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان بۆ داکۆکی لە مافەکانی بژاردەی زۆری لە بەردەمدایە

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی نیوزلەندا لە بەغدا
مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان بؤ داکۆکی لە مافەکانی بژاردەی زۆری لە بەردەمدایە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7-3-2018 مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە برادلی ساودن باڵیۆزی نیوزلەندا لە بەغدا کرد.

لەم دیدارەدا دوا رەوشی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و بەردەوامیی هەماهەنگیی زیاتر لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتیەکانی دژ بە تیرۆر تاوتوێ کران.

باڵیۆزی نیوزلەندی وێرای ستایشی رۆلی هەرێم و هێزی پێشمەرگە لە جەنگی دژ بە تیرۆریستان، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی پەیوەندی دوولایەنەی نێوان هەرێم و نیوزلەندا دەربڕی و ئاواتی خواست هەرچی زووتر کێشەکانی هەولێر و بەغدا کۆتاییان پێ بهێت تاکو زەمینەی لەبارتر بۆ ئاشتی و سەقامگیری و بووژانەوەی ئابووری برەخسێت.

لە بەرامبەردا مەسرور بارزانی جەختی لە سەر بەردەوامیی هەرێمی کوردستان لە جەنگی دژ بە تیرۆریستان لە چوارچیوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردەوە و وتی هەرێمی کوردستان وێڕای هەموو کۆسپ و تەگەرەکان لە ریزی پێشەوەی بەرەی دژ بە تیرۆریستان دەمێنتەوە.

لە بارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم وتی، هەرێمی کوردستان خوازیارە بە پێی دەستوور گشت کێشەکان چارەسەر بکرێن، بەڵام ئەگەر پێشێلکاریە دەستوریەکان بەردەوام بن ناتوانین بێ دەنگ بین و هەرێمی کوردستان بژاردەی دەستوریی زۆری لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی داکۆکی لە مافەکانی بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.