Erbil 6°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:59

به‌ تۆمه‌تی دزی ژن و پیاوێک له‌ ناحیه‌ی رزگاری ده‌ستگیرکران

خه‌ڵكی ناحیه‌یه‌كی نزیكی سلێمانین
کوردستان TV
#7
100%


ژن و پیاوێك به‌تۆمه‌تى دزینى گواره‌ى منداڵ له‌ناحیه‌ى رزگارى گه‌رمیان ده‌ستگیركران

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، به‌ تۆمه‌تی دزینی گواره‌ی منداڵان و ژماره‌یه‌ك تاونی دزینی دیكه‌، ژن و پاوێك ده‌ستگیركران، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاسایشی رزگاری زانیاری زیارتر ئاشكرا ده‌كات.


ئاسایشی رزگاری رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 6ی ئازاری 2018، به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك دزی، ژن و پیاوێك ده‌ستگیركران،‌ كه ‌تۆمه‌تبارن به‌ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك تاوانی دزی له‌ ناحیه‌كه‌.

ئاسایش بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ دوو مانگی رابردوو، له‌ ناحیه‌ی رزگاری، گواره‌ی ئاڵتون له‌ گوێی ژماره‌یه‌ك منداڵ دزران، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و ژن و پیاوه‌ ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه‌.

ژنه‌كه‌ ناوی (ژ، ف، م) و پیاوه‌كه‌ش ناوی (ک، م، س)ه‌ ئۆتۆمبیلێكی جۆری ئۆپڵیان پێبووه‌، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاسایش دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ خه‌ڵكی ناحیه‌یه‌كی نزیكی سلێمانین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.