Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:56

هه‌واڵێکی خۆش بۆ هه‌وادارانى ڕیاڵ مه‌درید

بۆ یاریه‌كه‌ى سبه‌ى سێشه‌ممه‌ هه‌ردوو ئه‌ستێره‌كه‌ ئاماده‌ ده‌بن
هه‌واڵێكی خۆش بۆ هه‌وادارانى ڕیاڵ مه‌درید
کوردستان TV
100%

ڕۆژنامه‌ى ئاسى ئیسپانى له‌چاپى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، هه‌واڵێكى تایبه‌ت بۆ هه‌وادارانى ڕیاڵ مه‌درید بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ ، كه‌تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ هه‌ردوو یاریزانى سه‌ره‌كى ڕیاڵ مه‌درید  لۆكا مۆدریچ ، تۆنى كرۆس گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ مه‌شقه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانى یانه‌، گرفتى پێكان و دابڕانیان نه‌ماوه‌یه‌ كه‌به‌شدار نه‌بن له‌یاریه‌كانى یانه‌كه‌یان .

ڕۆژنامه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌ هه‌ردوو یاریزان له‌مه‌شقه‌كانى دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌شدارییان له‌ڕاهێنانه‌كان كردووه‌ هاوشان ڵه‌گه‌ڵ یاریزانانى یانه‌ .

ئاس بڵاویشى كردووه‌ته‌وه‌ بۆ یاریه‌كه‌ى سبه‌ى سێشه‌ممه‌ له‌خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا هه‌ردوو ئه‌ستێره‌كه‌ى ڕیاڵ مه‌درید ئاماده‌ی یاری كردن له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان.

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.