له‌میانى یارییه‌كانى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌فته‌ى بیست و حه‌وتى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیادا یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه میواندارى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدى كرد ،
به‌رشلۆنه به‌سه‌ركردایه‌تى لیۆنێل میسى ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه توانى براوه‌ى یاریه‌كه بێت به‌گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر كه‌تاكه گۆلى یاریه‌كه ئه‌ستێره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه تۆمارى كرد له‌خوله‌كى 26 تایمى یه‌كه‌م،
وێڕای هه‌وڵه‌كانى هه‌ردوولا له‌تۆماركردنى گۆلى زیاتر له‌م یارییه ، خواست و هه‌وڵى به‌رشه ئه‌وه بوو بتوانێ گۆلى زیاتر تۆمار بكات و مسۆگه‌رى سێ خاڵى یاریه‌كه بكات و پێشه‌نگى له‌خول به‌هێز تر بكات ، له‌كۆتادا به‌تاكه گۆله‌كه‌ى یارى كه‌تۆمار كرا ، یاری به‌م ئه‌نجامه به‌كۆتا هات و سێ خاڵى یاریه‌كه به‌ده‌ست هێنرا له‌لایه‌ن به‌رشه‌وه
له‌به‌رامبه‌ردا وێڕای هه‌وڵه‌كانى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌گۆل تۆمار كردن له‌م یاریه‌دا ، نه‌یتوانى سه‌ركه‌وتن بێت و هه‌وڵى ئه‌م یانه مه‌دریدیه ئه‌وه‌بوو سه‌ركه‌وتوبێت تابتوانێ له‌به‌رشه نزیك بێته‌وه له‌ڕیزبه‌ندى پێشه‌وه‌ى خول . به‌لام سیمیۆنى پێى نه‌گه‌یشت و به‌رنامه‌كه‌ى جێ به‌جێ نه‌كرا .
به ئه‌نجامى ئه‌و یاریه‌ش به‌رشه قۆناغێكى باشى دیكه‌ى بڕى له‌پێشه‌نگى خول كه‌له‌ئێستادا خاوه‌ن 69 خاڵه له‌پله‌ى یه‌كه‌مى ڕیزبه‌ندى دایه و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌به‌رشه دوركه‌وته‌وه له‌گه‌یشتن پێى به‌هۆى شكسته‌كه‌ى له‌یارى ئه‌م هه‌فته‌یدا به‌هۆیه‌وه خاڵه‌كانى وه‌ك خۆی مایه‌وه كه‌خاوه‌ن 61 خاڵه له‌پله‌ى دووه‌مى ڕیزبه‌ندى دایه
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.