Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:25

پێکهاته‌ى پێشبینیکراوى یارى به‌رشه‌لۆنه‌ و ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید

جیاوازی خاڵى نێوان هه‌ردوو یانه‌ له‌یه‌كتر نزیكه‌
پێكهاته‌ى پێشبینیكراوى یارى به‌رشه‌لۆنه‌ و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید
کوردستان TV
100%

له‌میانه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى بیست و حه‌وتى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌، له‌یاریه‌كى پڕزه‌حمه‌تى بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ى پێشه‌نگى خوله‌كه‌ میواندارى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌كات .

جیاوازی خاڵى نێوان هه‌ردوو یانه‌ له‌یه‌كتر نزیكه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌وڵى براوه‌بوونى ئه‌م یاریه‌ ده‌دات تا هه‌نگاوێك بچێته‌ پێش له‌یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ دوركه‌وێته‌وه‌ .

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید هه‌وڵی براوه‌بوونى ئه‌م یاریه‌ ده‌دات ، له‌پێناو هه‌نگاونانێكى باش و نزیك بوونه‌وه‌ له‌پێشه‌نگى خول .

به‌رشه‌لۆنه‌ى خاوه‌ن پله‌ى یه‌كه‌مى ڕیزبه‌ندى له‌ئێستادا خاوه‌ن  66 خاڵه‌ و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كه‌له‌پله‌ى دووه‌مى ڕیزبه‌ندى دایه‌ خاوه‌ن 61 خاڵه‌ .

ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئه‌م دوویانه‌یه‌ ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6:15 خوله‌كى ئێواره‌ به‌كاتى هه‌ولێر ده‌ڕوات به‌ڕێوه‌ .

پێشبینى ده‌كرێت پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه‌ له‌م یاریه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ بێت وه‌ك ڕۆژنامه‌كانى ئیسپانیا  پێشبینیان بۆی كردووه‌.

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.