Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:36

که‌مال که‌رکووکی: کاتژمێر چواری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رێگه‌ی هه‌ولێر ـ که‌رکووک ده‌کرێته‌وه‌

ئه‌و رێگایه‌ له‌ پردێ ده‌كرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ كاتژمێر چواری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2-3-2018 رێگه‌ی هه‌ولێر ـ كه‌ركووك بكرێته‌وه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی بڕیار درا رێگه‌ی هه‌ولێر كه‌ركووك له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بكرێته‌وه‌، كاتژمێر چواری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و رێگایه‌ له‌ پردێ ده‌كرێته‌وه‌. 

دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی ئاشكراشی كرد، كه‌ كاتژمێر چواری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماده‌كارییه‌كانی لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه‌ له‌ پردێ بۆ ڕای گشتی ده‌خه‌نه‌ڕوو .
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.