ئه‌مڕۆ شاندێكی ئیداریی پارێزگای هه‌ولێر و شاندێكی پارێزگای نه‌ینه‌وا سه‌ردانی مه‌خموور ده‌كه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پرسی كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی هه‌ولێر مه‌خموور كه له دوای داگیركردنی شارۆچكه‌ی مه‌خموور له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه له ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو ئه‌و رێگایه گیراوه .
په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شاندی ئیداریی پارێزگای هه‌ولێر و شاندی پارێزگای نه‌ینه‌وا سه‌ردانی شارۆچكه‌ی مه‌خموور ده‌كه‌ن و پرسی كردنه‌وه‌ی رێگای هه‌ولێر مه‌خموور له‌گه‌ڵ لایه‌نی سه‌ربازی و ئه‌منیی به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن .
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدوڵڵا تاهیر به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی مه‌خمووری پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان زانیاریی زیاتری خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: ئامانج له‌و كۆبوونه‌وه‌یه كردنه‌وه‌ی رێگای نێوان هه‌ولێر مه‌خمووره كه له نێوان شاندی ئیداری مه‌خموور و پارێزگاری نه‌ینه‌وا تاوتوێ ده‌كرێت تاوه‌كو به هاوبه‌شی هه‌ردوولا رێگا سه‌ره‌كییه‌كه بكرێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.