Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 11:53

کلیپه‌که‌ی په‌یوه‌ند و حه‌مید به‌ شێوه‌ی هه‌ڵپه‌رکێیه‌

دووه‌م كلیپی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌یه‌ به‌ شێوه‌ی دوێت
کوردستان TV
100%


هه‌ردوو گۆرانیبێژی كورد " په‌یوه‌ند جاف "  و " حه‌مید عوسمان "  نوێترین كلیپی خۆیان به‌ شێوه‌ی دوێت له‌ ژێر ناوی " یاره‌كه‌م چاوی شینه‌ " بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ .

كلیپه‌ تازه‌كه‌ی ئه‌و دوو گۆرانیبێژه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ له‌ لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانی هونه‌ری  باسی لێوه‌ ده‌كرێت ، به‌ڵام زانیاری ته‌واویان ده‌رباره‌ی ناوی كلیپه‌كه‌و كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌دركاندووه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ باسی لێ ده‌كه‌ن زانیاری تازه‌ن ده‌رباره‌ی ناو و كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپه‌كه‌.

تێكست و ئاوازی كلیپه‌كه‌ له‌ لایه‌ن " قادر سیاحی " ئاماده‌كراوه‌ و " ئارام سه‌ردار " یش كاری تۆماركردنی میوزیكی بۆ بۆ ئه‌نجام داوه‌ ، هه‌روه‌ها ستافی ڤینۆ پرۆده‌كشن له‌ سلێمانی كاری وێنگرتن و ده‌رهێنانیان بۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌ ، بریاره‌ پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز كلیپه‌كه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی هه‌ڵپه‌ركێیه‌ بڵابكرێته‌وه‌ .

جێی باسه‌ له‌ دوای كلیپی " رێحانه‌ " كه‌ ساڵی پار بڵاوكرایه‌وه‌  ئه‌مه‌ دووه‌م كلیپی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌یه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی دوێت بڵاوده‌كرێته‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.